102

“حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵی خه‌ڵكی میاندووئاو به ناوی “ڕامین سه‌عاده‌ت” به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی ئه‌و شاره جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی” به‌یانی شه‌ممه ٢٩ی گوڵان، حوكمی ئێعدامی “ڕامین سه‌عاده‌ت” له زیندانی میاندووئاو جێبه‌جێ كراوه. ڕامین له ته‌مه‌نی ١٨ ساڵی دا به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرا. شایانی باسه كه هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندكراوه هێشتا له میدیاكانی ڕژیم بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.