55
دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوه‌كانی “سه‌لاح سوڵتانی” و “ئه‌میر فه‌قێ” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣، “سه‌لاح سوڵتانی” خه‌ڵكی گوندی “سه‌روكانی” و “ئه‌میر فه‌قێ” خه‌ڵكی گوندی “خورنج”ی سه‌ر به پیرانشار به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به ده‌یان شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاره جیاجیاكانی كوردستان به بیانووی به‌شداری كردنیان له ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.