به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، دۆخی ته‌ندرووستی كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سنه به ناوی “فه‌ردین وه‌یسی” پاش برینداربوون به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم ناجێگیره و پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه.
“فه‌ردین وه‌یسی” ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی حكوومه‌ت له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه به‌سه‌ختی بریندار كرا. نابراو جه‌سته‌ی ٢٠٠ ساچمه‌ی به‌ركه‌وتووه و پزیشكان ڕایانگه‌یاندووه كه شوێنی هه‌ندێك له ساچمه‌كان هه‌ستیاره و ئه‌بێ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كۆڵبه‌ره برینداره، باروودۆخی ئابوورییان باش نییه و پێویستیان به یارمه‌تی خێرخوازان هه‌یه، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن یارمه‌تیان بده‌ن تاكوو هه‌زینه‌كانی ده‌رمانی فه‌ردین په‌رداخت بكن.