58
ئه‌كاونتی كاربه‌ری تووماج ساڵحی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان بابه‌تێكی بڵاو كرده‌وه و نووسی: ئه‌و هونه‌رمه‌نده براوه‌ی خه‌ڵاتی نێوده‌ڵه‌تی هاوڵ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئازادی ئۆسلۆ له وڵاتی نۆ‌رویژ بووه.
له به‌یاننامه‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا هاتووه: تووماج ساڵحی هونه‌رمه‌ندی بواری هیپ ئارتیستی خه‌ڵكی ئێران به بیانووی لێهاتوویی له به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی، چالاكییه‌كانی له بواری مافی مرۆڤ و خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانه له بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی ده‌ستبه‌سه‌ر، ئه‌شكه‌نجه و به ئێعدام مه‌حكووم كراوه. ناوبراو شیاوترین كه‌س بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی هاوڵه و ئه‌و ئه‌نجومه‌نه پشتیوانی لێ ده‌كات.