74
ڕۆژی هه‌ینی ٤ی جۆزه‌ردان، خوێندكارانی لایه‌نگری فه‌له‌ستین له زانكۆكانی ئۆتاگۆ له نیووزله‌ند و هامبۆڵت له ئاڵمان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خه‌ڵكی فه‌له‌ستین خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆی ئۆتاگۆ له نیووزله‌ند له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆ مانیان گرتووه و خوازیاری ڕاگرتنی هاوكاری ئه‌و زانكۆیه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل بوون. هه‌روه‌ها له زانكۆی هامبۆڵتی ئاڵمان خوێندكاران له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆ خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری ڕاگرتنی هه‌نارده‌كردنی چه‌ك و چۆڵ بۆ ئیسڕائیل و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی له غه‌زه بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناڕازیان و پێنج كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.