دابه‌زینی ته‌مه‌نی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی ئالزایمر له‌ ئێران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی دیمانس و ئالزایمری ئێران ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند: ته‌مه‌نی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی ئالزایمر له‌ ئێران بۆ ٤٩ ساڵ دابه‌زیوه‌.

به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، له‌ ئێستادا نه‌خۆشی ته‌مه‌ن ٤٩ ساڵمان هه‌یه‌ و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك كه‌س هه‌ن كه‌ ته‌منیان سه‌رووی ٤٠ ساڵه‌ و له‌ قۆناغی پێش تووشبوون به‌و نه‌خۆشیه‌ دان. ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم هۆكاره‌كه‌ی بۆ ته‌حریمی ده‌رمانی كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی گه‌یاندووه‌ته‌وه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌رمانی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ له‌ ئێران به‌رهه‌م دێت، به‌ڵام هێشتا كاریگه‌ربوونی له‌سه‌ر تووشبووان پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net