به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٤ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كرێكاری شاری سنه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا په‌یامی سه‌ره‌خۆشی كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی كوردستان و ژماره‌یه‌ك ڕه‌وتی سیاسی به بۆنه‌ی مه‌رگی “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی”یان به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
له به‌شێكی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه: “ئێمه كرێكارانی چه‌پ و كۆمۆنیستی شاری سنه وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و په‌یامانه ڕایده‌گه‌ینین كه ئیبراهیم ڕه‌ئیسی له ماوه‌ی ته‌مه‌نی پڕ له جه‌نایه‌تی دا هه‌زاران مرۆڤی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی له سێداره داوه، ئه‌و قاتڵه بۆنی ئینسانیه‌تی لێوه نایێت و له هه‌موو جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی دا به‌شداری كردووه. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه كه‌سانێك كه په‌یامی سه‌رخۆشیان ئاراستی كردووه، به شه‌ریكی جه‌نایه‌ته‌كانی هه‌ژمار ده‌كرێن.