لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “ئیرەج محەممەدزادە”، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن لەقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره بە سەرۆکایەتی قازی “هادی چراغی” بە تۆمەتی “تێکدانی بیر و ڕای گشتی و بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندا” به دوو ساڵ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكووم كرا.
ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ئه‌مساڵ، “ئیرەج محەممەدزادە” ڕۆژنامەنووسی ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ، چالاکوانی بواری ڕاگەیاندن و بەڕێوەبەری کەناڵی تێلێگرامی (تیتر غەرب)، هه‌روه‌ها خوێندكاری دكتۆرای زانسته سیاسیه‌كان له یه‌كێك له زانكۆكانی تاران، دوای بانگكرانی بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای چوار ڕۆژ به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه له ساڵانی ڕابردوودش چه‌ند جار له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كرابوو.