كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ له‌نده‌ن و هێرشی به‌كرێگیراوانی ڕژیم

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

ڕۆژی هه‌ینی ٤ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له‌ ئێرانیانی ئازادیخواز كه‌ به‌ بۆنه‌ی مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی شایی و خۆشیان ده‌ربڕیبوو له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی هێرش كرایه‌ سه‌ریان و چه‌ند كه‌سیان بریندار كران.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ ئێرانیان له‌ باكووری له‌نده‌ن كۆبوونه‌ته‌وه‌ و به‌ بۆنه‌ی مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی ئاهه‌نگیان گێڕاوه‌ و دروشمی مه‌رگ بۆ خامنه‌ییان به‌رز كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام چه‌ند به‌كرێگیراوی ڕژیم به‌ جل و به‌رگی ڕه‌شه‌وه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ریان و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. به‌وته‌ی پۆلیسی له‌نده‌ن، كه‌سێك له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net