“سه‌یدحسێن حسێنی” سه‌رۆكی دادگوسته‌ری كوردستان ڕۆژی شه‌ممه ٥ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند: به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ په‌روه‌نده‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندییان به تۆڕدانی حیجابی ئیبجارییهوه هه‌یه، لقێكی تایبه‌ت له دادگای ئینقلابی سنه كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم هه‌روه‌ها وتی: دژبه‌رانی حیجابی ئیجباری سێ گرووپن، گرووپێكیان له ڕووی نه‌زانی ئه‌و تاوانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ته‌نیا هۆشداریان پێ ده‌درێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت بی حیجابی وه‌كوو كولتوورێك له كۆمه‌ڵگادا په‌ره پێ بده‌ن به‌پێی یاسا ههسووكهوت ده‌كرێت. هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی به شێوه‌ی پلان بۆ داڕێژڕاو كار ده‌كه‌ن سزای قورس ده‌درێن. هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی كۆماری ئیسلامی له حاڵێكدایه كه ژنانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی كوردستان و ئێران بوێرانه درێژه به خه‌باتیان دژبه حیجابی ئیجباری ئه‌ده‌ن و كۆڵیان نه‌داوه.