ڕۆژی شه‌ممه ٥ی جۆزه‌ردان، دژبه‌رانی نتانیاهوو له تل ئاویو و چه‌ند شاری ئۆرووپایی و ئه‌مریكا بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به درێژه‌كێشانی شه‌ڕ و كوژرانی هه‌زاران كه‌س خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دژبه‌رانی شه‌ڕ و بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس ڕۆژی ڕابردوو تا دره‌نگانی شه‌و له سه‌ر شه‌قامه‌كانی تل ئاویو بوون و دروشمی “نتانیاهوو قاتڵه”یان به‌رز كرده‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به شه‌ڕ هاتن. ناڕازیان داویان كرد به زووترین كات ئاگربه‌ست ڕابگه‌یێندرێت و دیله‌كانی ئازاد بكرێن. له لایه‌كی دیكه‌وه لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له بڕۆكلینی نیۆیۆرك، پاریس و به‌ڕلین دژبه ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له غه‌زه و كه‌رانه‌ی باخته‌ری كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه له هێرشه‌كانی ڕۆژی ڕابردووی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئۆردووگای جبالیا، ده كه‌س كه زۆربه‌یان منداڵ بوون گیانیان له‌ده‌ست دا و ٣٦ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.