له درێژه‌ی سیاسه‌تی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی، دوو چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی مه‌ریوان به ناوكانی “سومه‌یه ئه‌خته‌رشومار” و “سامان كوشش” له‌لایه‌ن لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رشی كوردستانه‌وه له‌سه‌ر كاره‌كانیان دوور خراونه‌ته‌وه.
شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران وێڕای ده‌ربڕینی نه‌فره‌ت و تۆڕه‌یی خۆی له سیاسه‌تی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی، له‌سه‌ركار ده‌ركردنی ئه‌و دوو چالاكه سنفییهی به توندی شه‌رمه‌زار كردووه. به‌پێی زانیارییه‌كان لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رشی كوردستان “سومه‌یه ئه‌خته‌رشومار” و “سامان كوشش”ی به بیانووی به‌شداری كردنیان له كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمان و بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی له‌سه‌ركار ده‌ركردووه. پێشتر و له ڕۆژانی ٢٦ و ٢٧ی گوڵان سێ چالاكی دیكه‌ی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی مه‌ریوان بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له‌سه‌ر كار دوورخرابوونه‌وه.