چوونه سه‌ر لوتكەی چیای ئێڤێرێست له لایه‌ن کوردێک

ماڵپه‌ڕی په‌یام

یەکێتیی شاخەوانانی کوردستان رایگەیاند، شاخەوانێکی خەڵكی زاخۆ بە ناوی (دادڤان عسمەت) وەک یەکەم کورد لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، توانی بگاتە لوتکەی چیای ئێڤێرێست لە زه‌نجیره‌ چیای هیمالایا و ئاڵای هه‌رێمی کوردستان لە لوتکەی ئه‌و چیایە هەڵ بکات.

ئێڤێرێست بە بەرزترین لوتکەی چیا لە جیهاندا دادەنرێت و دەکەوێتە سنووری نێوان چین،نێپاڵ و هێندووستان، بەرزییەکەی دەگاتە هه‌شت هه‌زار و ٤٨٨ میتر و بووەتە جێی سەرنجی زۆرێک لە شاخەوانە سەرکێش و بەناوبانگەکانی جیهان و زۆر كه‌س به‌ ئاواتی هه‌ڵكشان به‌سه‌ر ئه‌و چیایه‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net