77
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٦ی جۆزەردان، هێزەکانی سپای پاسداران لە جادەی گاڕانی مەریوان، ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلی شارومه‌ندێك به ناوی “ئاژوان كیانی” كرد و ناوبراویان كوشت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی سپای پاسداران به بیانووی هه‌ڵگرتنی كه‌لووپه‌لی قاچاخ بۆسه‌یان بۆ “ئاژوان كیانی” داناوه. كاتێك ئۆتۆمبێلی ئه‌و شارومه‌نده به جاده‌ی گاڕان دا تێده‌په‌ڕێت، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌درێته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و ناوبراو ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست ده‌دات. جێگای ئاماژه‌یه كه ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتیه له پزیشكی دادی مه‌ریوانه و هێشتا ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌كراوه.