102
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣، كوردانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له شاری له‌نده‌نی به‌ریتانیا خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و وینانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كوردانی ئازادیخواز به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد دروشمه‌كانی “نا بۆ ئێعدام”، “مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامی”، “ژن،ژیان،ئازادی” و “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”یان به‌رز كردووه‌ته‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد پشتیوانی له شۆڕشی ژینا بكه‌ن و به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منییه‌تی ڕژیم بخه‌نه نێو لیستی ترۆریسمی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه.