به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، “مه‌حموود به‌هه‌شتی له‌نگروودی” له چالاكانی سنفی موعه‌لمیانی له‌نگروود و “مه‌حموود سه‌فده‌ری” له ئه‌ندامانی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی بۆجنۆرد له‌لایه‌ن دادسه‌را و لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و پهوهرشهوه بانگهێشت كراون.
“مه‌حموود به‌هه‌شتی له‌نگروودی” له ماوه‌ی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌ته‌كانی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات” و بێڕێزی به ڕێبه‌ری” بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئه‌و چالاكه سنفییه بۆ جارێكی دیكه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” بانگهێشتی دادسه‌رای له‌نگروود كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “مه‌حموود سه‌فده‌ری” له موعه‌لمیانی دڵسۆزی بۆجنۆرد له‌لایه‌ن لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رشی پارێزگای خۆراسانی شومالیهوه به بیانووی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا” بانگهێشت كراوه. ناوبراو پێشتریش چه‌ند جار ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان بانگ كرابوو.