79
دیپلۆماته‌كانی ئاڵمان و چه‌ند وڵاتی ئۆرووپایی ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی جۆزه‌ردان ڕایانگه‌یاند كه یه‌كیه‌تی ئۆرووپا و وڵاتی ئاڵمان هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌ده‌ن سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی له ڕێگه‌ی دادگای دۆسلدۆرفه‌وه وه‌كوو ڕێكخراوه‌یه‌كی تیرۆریستی بناسێنن.
ده‌وڵه‌تی ئاڵمان داوای له به‌رپرسانی چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ئۆرووپایی كردووه تاكوو حوكمی دادگای دۆسلدۆرف سه‌باره‌ت به سزادانی یه‌كێك له ئه‌ندامانی سپای پاسداران كه به سووتاندنی كه‌نیسه‌یه‌كی یه‌هوودییه‌كان تۆمه‌تبار كراوه، بخه‌نه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه و بۆ دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌ڵه‌تی بڕیار بد