دیداری كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مافی ژنان له‌گه‌ڵ ژینا مۆده‌ڕس گورجی له‌ سنه‌

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٨ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مافی ژنان له‌ شاری سنه‌ له‌گه‌ڵ “ژینا مۆده‌ڕس گورجی” كه‌ به‌ تازه‌یی له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی سنه‌وه‌ سزای ٢١ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه،‌ دیداریان كرد.

دوایین جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی “ژینا مۆده‌ڕس گورجی” له‌ ڕێكه‌وتی ٢١ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ له‌ لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازی كه‌ره‌می به‌ڕێوه‌ چوو و ناوبراو به‌ ٢١ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. به‌پێی یاسای كۆكردنه‌وه‌ی سزاكان، زۆرترین سزا واته‌ ١٠ ساڵ بۆ ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت و ناوبراو ماوه‌ی به‌ندكرانی له‌ زیندانی هه‌مه‌دان تێپه‌ڕ ده‌كات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net