47
“سه‌ردار كاراكۆچ” ڕۆژنامه‌وانی ته‌مه‌ن ٦٤ ساڵی خه‌ڵكی باكووری كوردستان، ڕۆژی پێنجشه‌مه ٥ی جۆزه‌ران له وڵاتی هوله‌ند له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی جۆزه‌ردان ڕاده‌ستی دادگا كرا.
“سه‌ردار كاراكۆچ” خه‌ڵكی شاری دێرسیم له باكووری كوردستانه و له ساڵی ١٩٨٠ی زاینیه‌وه ده‌ستی به كاری ڕۆژنامه‌وانی كردووه. نابراو ساڵی ٩٤ی زاینی له هه‌وڵێكی تیرۆریستی له ساختمانی ڕۆژنامه‌ی “ئۆزگۆر ئۆلكه” ڕزگاری بوو، به‌ڵام به‌هۆی گوشاره‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا ناچار به كۆچكردن بۆ وڵاتی هوله‌ند بوو. به‌وته‌ی چالاكانی سیاسی، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سه‌ردار له سه‌ر داواكاری ده‌وڵه‌تی ئاڵمان بووه و هێشتا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.