“جلوه جه‌واهێری” و “هوومه‌ن تاهری” دوو چالاكی مافی ژنان له پارێزگای گیلان له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه هه‌ر یه‌كه‌و به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی سزا دران.
“جلوه جه‌واهێری” توێژینه‌ر و چالاكی مافی ژنان، له واژۆكارانی كه‌مپه‌ینی یه‌ك ملیۆن ئیمزا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ توندووتیژی خێزانی، خه‌ڵكی پارێزگای گیلانه و چه‌ندین مه‌قاله‌ی به‌هێزی نووسیوه. ناوبراو هه‌روه‌ها چه‌ند كتێبی نووسیوه و دوایین كتێبی له‌سه‌ر بابه‌تی “كۆتایی هێنان به منداڵانی كار” چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه. “جلوه جه‌واهێری” له ڕێكه‌وتی ٢٥ی گه‌لاوێژی ١٤٠٢، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ١١ چالاكی مافی ژنان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. هوومه‌ن تاهێری یه‌كێكی دیكه له چالاكانی مه‌ده‌نی ناسراوی پارێزگای گیلان كه له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درابوو، له‌م دوایانه‌دا به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه.