ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ شارومه‌ند له‌ ئیسفه‌هان و ڕه‌شت

ماڵپه‌ڕی په‌یام

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاره‌كانی ڕه‌شت و ئیسفه‌هان به‌ ناوه‌كانی “نازیلا خانیپور”، “وساڵ هێره‌وی” و “سه‌مانه عه‌مووشاهی” له‌لایه‌ن ناونده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٨ی جۆزه‌ردان، دوو شارومه‌ندی به‌هایی به‌ ناوه‌كانی “نازیلا خانی پور” و كوڕه‌كه‌ی به‌ ناوی “وساڵ هێره‌وی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ست به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك له‌ كه‌لووپه‌له‌ شه‌خسییه‌كانیاندا گیراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ٥ی جۆزه‌ردان، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئیسفه‌هان به‌ ناوی “سه‌مانه عه‌مووشاهی” له‌ هێرشی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه‌. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سه‌مانه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی تیرۆئیدی هه‌یه‌ و ده‌ستڕانه‌گیشتنی به‌ ده‌رمان، گیانی ‌ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net