74
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردان، دایه مینا دایكی شه‌هریار محه‌ممه‌دی هاوڕێ له‌گه‌ڵ دایكانی دادخوازی بۆكان به مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له یادی ڕۆڵه‌كانیان و هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی، خۆراكیان له نێو خه‌ڵك دا دابه‌ش كرد.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، دایه مینا له ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی شه‌هریار و به هیوای ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی له‌وانه تووماج ساڵحی، ماشه‌ڵڵا كه‌ره‌می، ڕه‌زا ڕه‌سایی، موجاهد كوركور، عه‌باس دریس و ….هتد، شلهزهردی له نێو خه‌ڵك دا دابه‌ش كردووه و زه‌رفی خۆراكه‌كانی به ناوی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا نه‌خشاندووه.