31
ڕۆژی هه‌ینی ١١ی جۆزه‌ردان، خەڵکی شاری سنە بە ئامادەبوونیان لە سەر مەزاری “ئارمان بەنەفشی” ڕێزیان لە یادی ئەو لاوە گرت.
“ئارمان به‌نه‌فشی” ڕۆژی ٣١ی خاكەلێوەی ئه‌مساڵ، دوای ئەوەی ژیانی چوار کەسی لەنێو بیرێکی ئاودا ڕزگارکرد، گیانی لە دەست دا. ناوبراو، دوای بیستنی هاواری دراوسێ باخەکەی، به هانایانه‌وه چووه و ژیانی چوار کەسی کە تووشی گازگرتوویی بوون ڕزگار كرد، به‌ڵام خۆی له نێو بیره‌كه‌دا به‌هۆی هه‌ناسه‌ته‌نگی گیانی له‌ده‌ست دا.