57
“زه‌هرا نه‌بی زاده” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی مهاباد، ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی جۆزه‌ردان، پاش بانگ‌كران بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ورمێ گوازرایه‌وه.
“زه‌هرا نه‌بی زاده” له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه بانگهێشت و هاوڕێ له‌گه‌ڵ كوڕه پێنج ساڵ ته‌مه‌نه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ورمێ گوازراوه‌ته‌وه. ناوبراو پێشتر و له به‌رواری ٥ی به‌فرانباری ١٤٠١، به‌هۆی به‌شداری كردن له شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كرابوو. شایانی باسه كه هۆكاری بانگكرانی ئه‌و شارومه‌نده ڕوون نییه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراو و كوڕه‌كه‌ین.