دیاریكردنی ڕۆژی ١٢ی جۆزه‌ردان وه‌كوو ڕۆژی به‌ندكراوانی سیاسی له‌ كوردستان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی شه‌مه‌ ١٢ی جۆزەردان چل و یەکەمین ساڵڕۆژی له‌سێداره‌دانی ٥٩ لاوی کورد لە زیندانەکانی ورمێ و تەورێزه‌ و چالاكانی سیاسی و مه‌دنی ئه‌و ڕۆژه‌یان وه‌كوو ڕۆژی به‌ندكراوانی سیاسی كوردستان دیاری كردووه‌.

ڕۆژی ١٢ی جۆزەردانی ١٣٦٢، فەرمانداری مەهاباد ڕایگەیاند کە ٥٩ لاوی کورد لە زیندانەکانی ورمێ و تەورێز ئێعدام کراون. ئەم ٥٩ هاووڵاتییە کە چەند کەسیان منداڵ بوون، چەند مانگ پاش به‌ندكران، بەبێ دادگاییکردن و ئاگاداری بنەماڵەکانیان لە زیندانەکانی ورمێ و تەورێز ئێعدام کراون. دوای تێپەڕبوونی ٤٠ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌، شوێنی ئەسپەردەکردنی گیانبەختکردوان نادیاره‌ و تا ئێستایش هەموو بەڵگەکانی ئەم تاوانە لەلایەن کاربەدەستانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی کۆماری ئیسلامییه‌وه‌ بە شێوەیەکی سیستماتیک و بەئەنقەست شاردراونەتەوە یا لە ناو براون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net