56
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی هه‌ینی ١١ی جۆزه‌ردان، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی ڕژیم له سنووری سه‌رده‌شت، كۆڵبه‌رێكیان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ كوشت و ته‌رمه‌كه‌یان فڕێ دایه نێو چۆمی ناوچه‌كه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی سه‌رده‌شت كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “وه‌لیو” به ناوی “ڕه‌حیم ئیبراهیمی”، (خێزاندار و باوكی سێ منداڵ”یان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ كوشتووه و ته‌رمه‌كه‌یان فڕێ داوه‌ته نێۆ چۆمی ناوچه‌كه. ته‌رمی ئه‌و كۆڵبه‌ره گیانبه‌ختكردووه پاش ٢٤ ساعه‌ت له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه له ئاو ده‌رهێندراوه و مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشیان بۆ گرتووه.