46
ئێوارەی پێنجشەممە ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٣، “ئەفسانە شاهی”، شاخەوانی تەمەن ٣٢ ساڵی خەڵکی بۆکان، له هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بەبێ بەڵگەی قه‌زایی و به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر بنەماڵەی “ئەفسانە شاهی” و به چه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یان له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه و میوانه‌كانیان كردووه. “ئەفسانە شاهی”، دوای دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لەسەر تەندرووستی ناوبراو و ئەو تۆمەتانەی خراوه‌ته پاڵی دۆسیه‌كه‌ی لەبەر دەستدا نییە.