٢٥٠ چالاكی مه‌ده‌نی و مافی ژنان له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌پاندنی سزای ٢١ ساڵ زیندانیان به سه‌ر “ژینا موده‌ڕس گورجی” به تووندی شه‌رمه‌زار كرد و پشتیوانی خۆیان له‌و چالاكه مه‌ده‌نییه و هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگه‌یاند.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا وێڕای ڕێزلێنان له تێكۆشانی “ژینا موده‌ڕس گورجی” بۆ گه‌شه‌پێدانی كولتووری كۆمه‌ڵگا له ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی ڕێكخراوی ژیوانۆ و هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ دیارده‌ی ژن كوژی، بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌رده‌وامی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه ئیدانه كراوه. له درێژه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا، چالاكانی مه‌ده‌نی سه‌پاندنی ٢١ ساڵ زیندانیان به‌سه‌ر ژینا وه‌كوو ئیدامه‌ی سه‌ركوتی چالاكانی ماندوونه‌ناسی كوردستان كه مێژووی تێكۆشان و به‌رخۆدانیان ڕووناككه‌ره‌وه‌ی ڕێگای دادخوازی و یه‌كسانیخوازی بووه ناو برد.