36
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، بڕیاره جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی “فه‌رهاد شه‌یخی”، چالاكی كرێكاری كوردی دانیشتووی كه‌ره‌ج له ڕۆژی ٣٠ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣ له دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به‌ڕێوه بچێت.
“فه‌رهاد شێخی” پێشتر و له ڕێكه‌وتی ١٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژبه نیزام” بانگهێشتی دادگای گشتی و ئینقلابی كه‌ره‌ج كرابوو. حكمی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌و چالاكه كرێكارییه له مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن لقی ٦ی دادسه‌رای هه‌شتگرد ده‌ركرابوو.