40
به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی جۆزه‌ردان، هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی شارومه‌ندانی كورد له شاری مێردین و چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان هه‌ڵیانكووتاوه‌ته سه‌ر ماڵی شارومه‌ندانی كورد له ناوچه‌كانی “ئارتۆكلوو” و “قۆسه‌ر”ی سه‌ر به پارێزگای مێردین و چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه‌یان داوه‌ته به‌ر لێدان و ژنێكی دوو گیان به سه‌ختی بریندار و جه‌سته‌ی چه‌ند كه‌س له چه‌ند لاوه شكاوه.