ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی جۆزه‌ردان، دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “په‌رویز قادری”، ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ و خه‌ڵكی سه‌قز، هه‌روه‌ها “سه‌لاح(پاشناو نادیار)” و خه‌ڵكی سنه له سنووره‌كانی بانه و مه‌ریوان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، “په‌رویز قادری” له كاتی كۆڵبه‌ری له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كه‌وتووه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌ی لێ كراوه. له ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی ئه‌و كۆڵبه‌ره به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی شاری سنه كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “هالۆژان”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان به ناوی “سه‌لاح”، له كاتی كۆڵبه‌ری له سنووره‌كانی ئه‌و شاره ته‌قه‌ی لێ كراوه و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی شاری مه‌ریوان له ژێر چاو دێری پزیشكی دایه.