تاڵانکردن و لە نێوبردنی دارستانەکان له‌ مه‌ریوان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

بەپێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ماوەیەکە دۆژمنانی ژینگه ‌دارستانەکانی دەورووبەری هانەشێخانی سه‌ر به‌شاری مەریوان به‌ مشاری به‌رقی ده‌بڕنه‌وه‌ و ڕووبەرێکی زۆر لەدارستانه‌كانی ئەو ناوچەیان له‌ ناو بردووه‌.

لەپێوەندی له‌گه‌ڵ ئه‌و كاولكارییه‌دا، ئەنجومەنی سەوزی چیای مه‌ریوان لە لاپەڕەی فەرمی خۆی داپەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: “تێكده‌رانی نیشتمان دەستیان داوەتە قڕکردنی دارستانە چڕ و جوانەکان و ڕۆژانە بە مشاری به‌رقی ڕووبەرێکی زۆر له ‌دارستانەكان له ناو ده‌به‌ن و له‌ بازاڕه‌كاندا ده‌یفرۆشن. خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ نابێت له‌ ئاست ئه‌و تاڵانكارییه‌ بێده‌نگ بن و ئه‌بێ هه‌ڵوێست هه‌ڵ بگرن”.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net