به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان، دایكانی دادخوازی سنه هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و كرێكاری و خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه له سه‌ر مه‌زاری موزه‌فه‌ر ساڵح نیا، چالاكی كرێكاری كۆچكردوو كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، دایكانی “حامد سه‌یف په‌ناهی”، “سامان ئیبراهیمی” و “ئیبراهیم لۆتفۆڵڵاهی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی شاری سنه له سه‌ر مه‌زاری “موزه‌فه‌ر ساڵح نیا”، چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی ئه‌و شاره كه حه‌فته‌ی ڕابردوو كۆچی دوایی كرد، كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت. به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه سروودی “په‌لكی داری گشتین، ئێوه هه‌رگیز نامرن”یان خوێند و ڕێزیان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری گرت.