31
شه‌وی پێنجشه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان، ئه‌رته‌شی توركیا له ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه هێرشی كرده سه‌ر دوو ئۆتۆمبێل له شاری قامیشلووی سه‌ر به ڕۆژئاوای كوردستان و به‌وهۆیه‌وه چه‌ند كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، ئۆتۆمبێلێكی مه‌دنی له نزیك زه‌وییه كه‌شاوه‌رزییه‌كانی قامیشلوو له‌لایه‌ن توركیاوه كراوه‌ته ئامانج و به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌س بریندار بوون و به‌رهه‌می كشتووكاڵی جووتیاران له ئاگردا سووتاوه. هه‌روه‌ها له گوندی ئامبارای قامیشلوو ئۆتۆمبێلێكی دیكه له‌لایه‌ن په‌هباده‌كانی توركیا كراوه‌ته ئامانج، به‌ڵام ڕێژه‌ی زێانه‌كانی هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه.