ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی جۆزه‌ردان و هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی دانووستانی ساڵانه‌ی ڕێكخراوی جیهانی كار له شاری ژنێڤی سویس، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی له‌به‌رده‌م شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كه خۆپێشاندانیان كرد.
له‌و خۆپێشاندانه‌دا، به‌شداربوون به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی، ڕایانگه‌یاند، نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی، نوێنه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی كرێكاری و موعه‌لیمان و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه سه‌ركوت كراون نین و ئه‌بێ له‌و ڕێكخراوه‌یه ده‌ر بكرێن. “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” له چالاكانی سیاسی ناسراو له‌و كۆبوونه‌وه بۆ ئاماده‌بووان قسه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند: نوێنه‌ره‌كانی ڕژیم، نوێنه‌ری كرێكاران نیین، به‌ڵكوو نوێنه‌ری دژه كرێكاریین و ڕێكخراوی جیهانی كار و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ئه‌بێ بایه‌خ به نوێنه‌ره ڕاسته‌قینه‌كان بده‌ن كه ئێستا له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی دا له ژێر ئه‌شكه‌نجه و ئازار دان.