له دوو ڕۆژی ڕابردوودا، شه‌ش شارومه‌ندی كوردی خه‌ڵكی عه‌فرین له‌لایه‌ن گرووپی ئیسلامگه‌رای حه‌مزه‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیاوه ڕفێندراون و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و شه‌ش شارومه‌نده خه‌ڵكی ناوچه‌ی ڕاجووی سەر به كانتۆنی عه‌فرین بوون و به بێ هۆكار له‌لایه‌ن تیرۆریسته ئیسلامگه‌راكانی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕێكخراوی مافی مرۆڤی عه‌فرین ڕایگه‌یاند: ماوه‌ی سێ ڕۆژه دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كان له ناوچه‌كانی جێندرس، بولبول و ڕاجووی عه‌فرین ئاگر دراون و زیانێكی زۆر به كه‌شاوه‌رزان گه‌یشتووه. هه‌روه‌ها نزیك به ١٥٠ هێكتار له مه‌زرای گه‌نمی شاره‌كانی قامیشلوو و كۆبانێ به‌هۆی تۆپبارانی توركیاوه له‌ناو چووه و هێرشه‌كان هێشتا درێژه‌ی هه‌یه.