سووتانی به‌رده‌وامی دارستانه‌كان له‌ مه‌ریوان و جوانڕۆ

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی بە ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، دارستانه‌كانی مه‌ریوان و جوانڕۆ له‌لایه‌ن دۆژمنانی ژینگه‌وه‌ ئاگر دراوه‌ و هه‌وڵی ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ئاكره‌كه‌ سوودێكی نه‌بووه‌.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دارستانی ناوچه‌كانی “نۆئێل”، “لۆرابی” و “نه‌وخان” له‌ جوانڕۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژه‌ له‌ ئاگردا ده‌سووتێت و ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر ئیمكاناتی بۆ كنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ دابین نه‌كردووه‌. چالاكانی ژینگه‌پارێز ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی پارێزگای كرماشان فڕۆكه‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ بۆ دامركانه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كان نه‌نێرن، له‌ كۆنتڕۆڵ ده‌ر ئه‌چێت و ناوچه‌یه‌كی پان و به‌رینتر ئه‌گرێته‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ جه‌نگه‌ڵه‌كانی ناوچه‌ی وه‌سنه‌ی مه‌ریوان له‌لایه‌ن هه‌ڵپرستانه‌وه‌ ئاگر دراوه‌ و ژینگه‌دۆستان داوا له‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ن بچن به هانایانه‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net