خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی دژبه‌رانی ئه‌ردۆغان له‌ ئامه‌د

 

شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی جۆزه‌ردان، هه‌زاران شارومه‌ندی خه‌ڵكی گه‌وره‌شاری ئامه‌د له‌ باكووری كوردستان، دژبه‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.

ناڕازیان له‌ ئاست داگیركردنی شاره‌داری جووله‌مێرگ و دانانی قه‌یووم له‌ جێگه‌ی شاره‌داری هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك تووڕه‌ن و ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئێستا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵسووكه‌وته‌ نایاساییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان نه‌بینه‌وه‌، هه‌موو ئازادییه‌كانمان لێ زه‌وت ده‌كات. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، محه‌ممه‌د ئاكیش شاره‌داری هه‌ڵبژێردراوی جووله‌مێرگ له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی توركیاوه‌ به‌ ١٩ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا و ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه‌ شه‌پۆلێك له‌ ناڕه‌زایه‌تی له‌ شاره‌كانی باكووری كوردستان و توركیا به‌دوای خۆیدا هێنا. شه‌وی ڕابردوو خۆپێشانده‌ران به‌ره‌و ساختمانی شاره‌داری به‌ڕێكه‌وتن به‌ڵام پۆلیس هێرشی كرده‌ سه‌ریان و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی تێك دا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net