كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له‌ ناوچه‌ عه‌مه‌لیاتیه‌كانی باشووری ئێران

 

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له‌ ناوچه‌ عه‌مه‌لیاتیه‌كانی باشووری ئێران بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی كاناڵی شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی نافه‌رمی(ئه‌ركان سالس) نه‌وت، نزیكه‌ی ٣٠٠ كرێكاری شاغڵ له‌ شیركه‌تی میللی حه‌فاری له‌به‌رده‌م ساختمانی ناوه‌ندی شیركه‌ت له‌ شاری ئه‌هواز،كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له‌ ده‌كه‌ڵه‌كانی ٦٣، ٦٨، ٨٥ و ٩١، هه‌روه‌ها ٣٠٠ كرێكاری شاغڵ له‌ شیركه‌تی به‌رهه‌مهێنانی نه‌ت و گازی گه‌چساران، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌ته‌وه‌. كرێكاران خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی، وه‌لانانی شیركه‌ته‌ په‌یمانكارییه‌كان، پێدانی بۆن كارت و كارتی نه‌وت، به‌هره‌مه‌ند بوون له‌ مه‌زایای كرێكارانی فه‌رمی نه‌وت، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌لانانی جیاوازی، زیادكردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net