گه‌رده‌لوولی تویته‌ری چالاكانی ژن و به‌رابه‌رته‌ڵه‌ب له‌ كوردستان و گیلان

 

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢١ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی ژن و به‌رابه‌رته‌ڵه‌ب گه‌رده‌لوولێكی تویته‌رییان به‌ دروشمی “له‌ كوردستان‌ تا گیلان، سه‌ركوتی دژی ژنان” ده‌ست پێكرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاكانی ژن و به‌رابه‌رته‌ڵه‌ب یه‌ك ده‌نگ له‌گه‌ڵ چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئێران، له‌ چالاكییه‌كدا دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی سزای قورسی زیندان به‌سه‌ر چالاكانی مافی ژنان له‌ پارێزگاكانی كوردستان و گیلان ده‌ربڕی. ئه‌و گرده‌لووله‌ تویته‌رییه‌ له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و ڕێكخه‌رانی ئه‌و چالاكییه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ مه‌به‌ستیان له‌و كاره‌ ‌ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئاست سه‌پاندنی سزای ٢١ ساڵ زیندان به‌سه‌ر “ژینا موده‌ڕس گورجی” له‌ كوردستان و حوكمی ٦٠ ساڵ زیندان بۆ ١١ چالاكی مافی ژنان له‌ پارێزگای گیلانه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net