ڕۆژی شەممە ١٩ی جۆزەردان، “فەرهاد بەیگی گەڕووسی”، هاووڵاتیی تەمەن ٢١ ساڵی خهڵكی سهحنه، کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن،ژیان،ئازادی زیاتر لە یەک ساڵ بوو دەستبەسەر کرابوو،لە ماڵی باوكی خۆی ههڵواسی و كۆتایی به ژیانی هێنا.
لە چوار مانگی ڕابردوودا، “فەرهاد بەیگی گەڕووسی” لە ژێر گوشاری بەردەوامی ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی دا بووە. ئیدارهی ئئیتلاعاتی ڕژیم بە ناوبراویان ڕاگەیاندبوو کە خۆی بە زیندانی دیزڵ ئاوای کرماشان بناسێنێت تا لهوێوه ڕهوانهی زیندانی ئێڤین بكرێت. ناوبراو لە ڕەوتی شۆڕشی ژینا دەستبەسەر و دوای زیاتر لە یەکساڵ بەندکران، بە دانانی بارمتە و تا کاتی بەڕێوەچوونی جهلهسهی دادگاکەی بە شێوەی كاتی ئازاد کرابوو. شایانی باسه كه ناوبراو بە “هاوکاری لە کوشتن”ی نادربایرامی،بەرپرسی ئیتلاعاتی سپای سەحنە تۆمەتبار کرابوو.