40
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردان، دادگای ئینقلابی ورمێ سزای ئێعدامی به‌سه‌ر كۆڵبه‌رێك به ناوی “ئێدریس ئالی” به تۆمه‌تی “سیخووڕی بۆ ئیسڕائیل” سه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، “ئێدریس ئالی” له سنووره‌كانی شاری سه‌رده‌شت كۆڵبه‌ری كردووه و هاوڕێ له‌گه‌ڵ حه‌وت كه‌سی دیكه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. پاش ماوه‌یه‌ك پێنج كه‌س له به‌ندكراوان به دانانی وه‌سیقه ئازاد كراون، به‌ڵام ئێدریس له‌گه‌ڵ سێ كۆڵبه‌ری دیكه به مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملێ به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه كراون. ڕۆژی دووشه‌ممه دادگای ئینقلابی ورمێ ئه‌و كۆڵبه‌ره بێ تاوانه‌ی به تۆمه‌تی سیخووڕی بۆ ئیسڕائیل به ئێعدام مه‌حكووم كردووه و ئێستا گیانی له مه‌ترسی دایه.