65
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی دووشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردان، هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌ورامان بۆسه‌یان بۆ كۆڵبه‌ران دانا و دوو كۆڵبه‌ریان ئه‌شكه‌جه و ئازار دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كۆڵبه‌رێك به ناوی “شامان پایا” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “هه‌ڵێزاوا”ی سه‌ر به ناوچه‌ی كۆماسی مه‌ریوان به هۆی لێدان و شۆكێری به‌رقی هه‌نگی مه‌رزی ڕژیم بریندار بووه و ناسناوی كۆڵبه‌ره‌كه‌ی دیكه ئاشكرا نییه. شایانی باسه كه ده‌ستبه‌سه‌ركران و ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌و دوو كۆڵبه‌ره له حاڵێكدا ڕووی داوه كه هیچ بارێكیان پێ نه‌بووه.