ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی و ئه‌ندامانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان له شاری كۆبانی، بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی جووله‌مێرگ له باكووری كوردستان خۆپێشاندانیان كرد.
له ڕێكه‌وتی ٣ی ژوونی ٢٠٢٤ی زاینی، “محه‌ممه‌د سدیق ئاكیش” شاره‌داری هه‌ڵبژێردراوی جووله‌مێرگ له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ئه‌و وڵاته‌وه به ١٩ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. ده‌وڵه‌تی توركیا له كرده‌وه‌یه‌كی نایاسایی دا قه‌یوومی خۆی له جێگه‌ی محه‌ممه‌د ئاكیش دانا و ئه‌و كردهوهه ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی باكووری كوردستانی لێكهوتهوه. ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌یه كه خه‌ڵكی باكووری كوردستان له شاره‌كانی ئامه‌د، جووله‌مێرگ، وان، ئیستانبوول و ئیزمیر دژبە ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و ڕۆژی سێشه‌ممه، چالاكانی سیاسی و ئه‌ندامانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان له كۆبانی بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی جووله‌مێرگ خۆپێشاندانیان كرد.