ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان، گرووپه چه‌پ و سۆسیالیسته‌كانی فه‌ڕانسه كه زۆربه‌یان گه‌نج بوون له چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته دژبه سه‌رهه‌ڵدانی فاشیزم و براوه‌بوونیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پاڕله‌مانی ئورووپا خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، حیزبه‌كه‌ی ماریه‌ن لۆپه‌ن زۆرترین كورسییه‌كانی پاڕله‌مانی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كردووه و ئیمانۆئێل ماكرۆن ناچار به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌جلیس و ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بووه. ڕۆژی ڕابردوو گرووپه چه‌پ و سۆسیالیسته‌كانی فڕانسه له چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته دژبه فاشیزم خۆپێشاندانیان كرد و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش، به‌ره‌ی چپ كه پێك هاتبوو له حیزبی سه‌وز و چه‌پی ڕادیكاڵ به سه‌رۆكایه‌تی “لووك ملانشۆن” هاوپه‌یمانیان دژبه فاشیزم پێك هێنا و له‌گه‌ڵ به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی پاڕله‌مانی فه‌ڕانسه ڕه‌زامه‌ندیان نیشان دا.