گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٧ كرێكار له‌ چه‌ند شاری ئێران

 

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٢ی جۆزه‌ردان، ٧ كرێكار له‌ چه‌ند شاری ئێران به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و به‌وهۆیه‌وه‌ پێنج كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و دوو كرێكار ژاراوی بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كرێكاری شاغڵ له‌ كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ری له‌ شاستانی لار، به‌هۆی گازگرتوویی له‌ نێو بیرێكی ئاودا ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. له‌ شارستانی كوردكووی، كرێكارێك به‌هۆی به‌رقگرتوویی گیانی له‌ده‌ست دا و سێ كرێكاری كه‌ندنی كارێز له‌ شارستانی سۆرخه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای سمنان، به‌هۆی گازگرتوویی گیانیان له‌ده‌ست دا. هه‌روه‌ها له‌ شاری زاهیدان، كرێكارێكی كه‌ندنی بیری ئاو به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی قورس به‌سه‌ریدا گیانی به‌خت كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net