ئاگردانی ژنێك له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ پیرانشار

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٢ی جۆزه‌ردان، پیاویكێ خه‌ڵكی پیرانشار به‌ ناوی “موراد” هاوژینه‌كه‌ی به‌ ناوی “له‌یلا پایمۆزد” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و دایكی دوو منداڵی له‌ خانه‌باخه‌كه‌یدا له‌ ده‌ورووبه‌ری پیرانشار ئاگر داوه‌.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و دوو هاوژینه‌ پێشتر تووشی كێشه‌ی خێزانی بوون و “له‌یلا” داوای جیابوونه‌وه‌ی له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی كردبوو، به‌ڵام موراد له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كه‌ی له‌یلا دژایه‌تی كردبوو. ڕۆژی سێشه‌ممه‌ موراد هاوژینه‌كه‌ی بۆ خانه‌باخێك له‌ ده‌ورووبه‌ری پیرانشار بانگ كرد و له‌ پێش چاوی منداڵه‌كانی دا ئاگری له‌ جه‌سته‌ی به‌ردا. به‌وته‌ی پزیشكانی مهاباد، له‌یلا ٨٥ له‌ سه‌دی جه‌سته‌ی سووتاوه‌‌ و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net