برینداربوونی ١٠ كه‌س به‌هۆی ئاگرگرتنی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی هه‌ولێر

ماڵپه‌ڕی په‌یام

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ٢٣ی جۆزه‌ردان، پاڵاوگه‌ی نه‌وتی ئه‌لكه‌ویر له‌ پارێزگای هه‌ولێر ئاگری گرت و به‌وهۆیه‌وه‌ ١٠ كه‌س بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان، هۆكاری ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هێشتا ڕوون نییه‌ و به‌ ده‌یان ماشێنی ئاگركوژێنه‌وه‌ سه‌رقاڵی دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن. شایانی باسه‌ كه‌ ده‌ كه‌س له‌و ڕووداوه‌دا بریندار بوون و دۆخی ته‌ندرووستی یه‌كێكیان ناجێگیره‌. هه‌روه‌ها دوو كۆگای سووته‌مه‌نی و قیر ئاگری گرتووه‌ و هێشتا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net