94
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی جۆزه‌ردان، ٧ شارومه‌ندی كورد له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه له شاری وانی سه‌ر به باكووری كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
پاش داگیركردنی شاره‌داری جووله‌مێرگ و سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له باكووری كوردستان، ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان شه‌پۆلێك له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی ده‌ستپێكردووه و تا به ئه‌مڕۆ به ده‌یان كه‌س له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی دادگا كراون. شایانی باسه كه به‌شێك له به‌ندكراوان منداڵن.