ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی جۆزه‌ردان، دژبه‌رانی نیكۆل پاشینیان له شاری ئیره‌وانی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌شه‌ڕ هاتن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستان له قۆناغی كۆتایی خۆی دایه و چه‌ندین گوندی سنووری ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجان كراوه. خه‌ڵكی ئه‌رمه‌نستان دژی ئه‌و ڕێككهوتننامهن و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی پاشینیان بوون. ڕۆژی ڕابردوو خه‌ڵكی ناڕازی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون و چه‌ندین كه‌س بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كران. شایانی باسه كه نیكۆل پاشینیان ڕۆژی ڕابردوو بڕیاری ده‌رچوون له په‌یماننامه‌ی ئه‌منیه‌تی ئه‌رمه‌نستان له‌گه‌ڵ ڕووسیه‌ی ده‌ركرد و ڕوو به ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجان ڕایگه‌یاند كه نایانه‌وێت گۆڕانكاری له یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵاته‌كه‌یان درووست بكه‌ن.